مەلا بەختیار: بەشداری كۆنگرەی یەكێتی ناكەم



 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی كۆنگرەی یەكێتییەوە پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی بۆ ئەندامییەتی كۆنگرە دەرچوون، بە مافی دیموكراسی خۆیان دەرنەچوون بە راسپاردە و رێوشوێنی تایبەتی دەرچوون و دەشڵێت: “كاتژمێرێك و ٣٥ دەقە لەگەڵ ھەڤاڵ بافڵ قسەمان کرد و لەسەر دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەمی باڵا نەگەیشتینە رێککەوتن”.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناكات و ئۆباڵی بەشداری نەكردنی خۆی و ژمارەیەك لە سەركردەی دیاری یەكێتی دەخاتە سەر مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەوەی كراوە هەڵبژاردن نییە، دەستنیشان كردنە و ڕێگەنەدراوە كەسانی ماندوو و دڵسۆزی یەكێتی بۆ كۆنگرە دەرچن”.

وتیشی، “ناكۆكی زۆر لەبارەی ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی هەیە و هیچ ڕێككەوتنێك نییە بۆ ئەوەی كۆنگرە بەشێوەیەك بەڕێوەبچێت، كە ئامانجەكانی خۆی بپێكێت”.

مەلا بەختیار جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جیاوازییان هەیە لەسەر دەسەڵات و ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندیی سیاسیی یەكێتی، چونكە لە هەوڵی ئەوەدان ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بۆ 25 تا 31 كەس زیاد بكەن بەبێ ئەوەی بۆچوونی ئەوان وەربگرن.

ئاشكراشی كرد، پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆنگرە ئامادەكاری باشی دەكرد و رەخنە و تێبینییەكان كۆدەكرانەوە و دواتر گفتوگۆی لەسەر دەكرا و لە كۆنگرە پەسەند دەكرا، بەڵام بۆ ئەم كۆنگرەیە تەنانەت سەركردایەتی یەكێتی ئێستا پابەندی پەیڕەوی ناوخۆش نەبووە، كە لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دەنگی لەسەر دراوە.

لە كۆبونەوەی رۆژی یەك شەممە (20ـی ئابی 2023)، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كەركوك بڕیاردرا ڕۆژی (27ـی ئەیلولی 2023) كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە شاری سلێمانی ببەسترێت.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
“پارەی دوو مووچە هەیە و دابەش ناكرێت”
دواتر “پارەی دوو مووچە هەیە و دابەش ناكرێت”
ەیوەندیدار