مزگەوتی گەورەی سلێمانی دادەخرێت



مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە ماوەیەکی نزیکدا نۆژەندەکرێتەوە، لەبەر ئەو هۆکارە و بۆ ماوەیەکی کاتی تا تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەکە دادەخرێت.

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند،” کاتێک ڕێکارە کارگێڕییەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە تەواوببێت ئەوکاتە بە فەرمی ڕایدەگەیەنین”.

هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “تا ئێستا بەفەرمی کاتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دیارینەکراوە، پاش تەواوبوونی رێکارە کارگێڕییەکان کاتی نۆژەنکردنەوەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین”.

مزگەوتی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ ەوە ساڵێک دوای بونیادنانی شاری سلێمانی دروستکراوە بە شوێنەوارێکی گرنگ دادەنرێت و بە ناوبانگترین و گەورەترین مزگەوتی سلێمانی بووە، دروستکەری مزگەوتی گەورەی سلێمانی  ئیبراهیم پاشای بابان بووە کە دروستکەرى شارى سلێمانی بووە، هاوکات یەکەم مامۆستاى ئەم مزگەوتە شێخ مارفی نۆدێ بووە.

کامیل حاجی عەلی ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەکانی بزووتنەوە دەخاتەڕوو
پێشت کامیل حاجی عەلی ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەکانی بزووتنەوە دەخاتەڕوو
بەرپرسێکی یەکێتی: میتی تورکیا بووەتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان
دواتر بەرپرسێکی یەکێتی: میتی تورکیا بووەتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار