بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەمان ئەو ناوچانەی باكووری كوردستانی هەژاند، كە لە مانگی شوبات-ی ڕابردوودا بووە هۆی كوژران و برینداربوون دەیان هەزار هاووڵاتی.

ئیدارەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە لە پارێزگای کەهرامان مەڕەش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا “باكووری كوردستان” تۆمارکرا.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە ناوچەی گۆکسۆن ڕوویداوە و ناوەندی بوومەلەرزەکەی لە قووڵایی نزیکەی ٨.٤٨ کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەویدا بووە.

پارێزگای کەهرامان مەڕەش بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی مانگی شوبات-ی ڕابردوو لێیدا زیانی زۆری بەرکەوت و بە هەزاران خانوو و باڵەخانە ڕووخان و زیاتر لە 50 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 115 هەزار كەس بریندار بوون و زیان بە زیاتر لە 14 ملیۆن كەس كەوتووە، كە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە و بێلانە بوون.

تائێستا زانیوتە ڤازلین 6 سوودی بۆ دەموچاو هەیە؟!
پێشت تائێستا زانیوتە ڤازلین 6 سوودی بۆ دەموچاو هەیە؟!
جوتیار عادل پەیامێكی سەبارەت بە مووچە بڵاوكردەوە
دواتر جوتیار عادل پەیامێكی سەبارەت بە مووچە بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار