جوتیار عادل پەیامێكی سەبارەت بە مووچە بڵاوكردەوە



 

سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پیویستە وەکو قەوارەیەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و دەشڵێت: “نابێت مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە سیاسی بکرێت”.

جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا زیاتر تەکنیکی و ئابووری دارایی و کارگێڕی بن، ئەوە تێگەیشتنێکی باشە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە.

ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو مەرجانەی، کە لە یاسایی بودجەدا لەسەری بووە، جێبەجێی کردووە، بەڵام بەداخەوە دیسان بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، هەروەها لەو بڕوایەداین هەندێک جار ئەو بابەتە بە سیاسی دەکرێت.

وتوشیەتی، “حکومەتی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی لەسەر ئێمەش پێویست بووە وەکو حکومەت جێبەجێ کراوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، “پیویستە وەکو قەوارەیەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، کە دان پێدانراوە لەلایەن دەستوور و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە. بۆیە ئێمە هەستدەکەین هەندێک جار وەکو قەوارەیەکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، بۆیە تێگەیشتن لە دەستووری فیدڕاڵی زۆر گرنگە”.

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
هەڕەشەی ئەلیکترۆنی لە عێراق…تاوانی ڕۆژانە و یاسایەکی دەیان ساڵە
دواتر هەڕەشەی ئەلیکترۆنی لە عێراق…تاوانی ڕۆژانە و یاسایەکی دەیان ساڵە
ەیوەندیدار