تائێستا زانیوتە ڤازلین 6 سوودی بۆ دەموچاو هەیە؟!



ڤازلین بە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی جوانکاری دادەنرێت و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت، هەرچەندە نەوت پێکهاتەی سەرەکی ڤازلینە، بەڵام بە تەواوی سەلامەتە بۆ بەکارهێنانی لەسەر پێست.

لێرەدا دیارترین بەکارهێنانە جوانکارییەکانی ڤازلین بۆ پێست دەخەینەڕوو:

1- شێدارکردنی پێست و بەرزکردنەوەی تەمەنی گەنجی
بەکارهێنانی ڤازلین وەک شێدارکەرەوە بۆ دەموچاوت سەلامەتە، بەو پێیەی پێکهاتەیەکی نەرم و چەوری هەیە، کە شێی ناو پێستت دەگرێتەوە، ڤازلین بەشێوەیەکی کاریگەر بڕی شێی لەدەستچوو لە پێستدا کەمدەکاتەوە، هەروەها ڤازلین یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە نیشانەکانی پیربوون، کاتێک دەخرێتە سەر ئەو شوێنانەی هەموو شەوێک پێش خەوتن چرچ و لۆچی تێدا دەردەکەوێت.
هەرچەندە کونیلەکان بچووک ناکاتەوە یان چرچ و لۆچی چارەسەر ناکات، بەڵام کلیلەکە ئەوەیە، کە پێستت بە شێدار بمێنێتەوە، تا پێستت زیاتر شێدار بێت، کۆلاجینی زیاتر بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش یارمەتیدەرە و ڕێگری بکە لە نیشانەکانی پیربوون لەسەر پێستت.

2- لابەری ماکیاژ بۆ چاو:
بە پێچەوانەی هەندێک لە ماکیاژ لابەرەکان، ڤازلین سەلامەتە بۆ بەکارهێنان لە دەورووبەری ناوچەی چاو، دەتوانیت بە ئاسانی ماکیاژەکەی چاو لاببەیت بە بەکارهێنانی ڤازلین بە تایبەت ماسکارای دژە ئاو.

3- ڕێگری دەکات لە شەقبوونی لێو:
دەتوانیت ڤازلین بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بریقەدار بە لێوەکانت بدەیت، هەروەها بە شێوەیەکی کاریگەر لە قڵیشان و شەقبوون دەیانپارێزێت و ئاودانیان بەرز دەکاتەوە.

4- قڵیشاندنی لەش:
دەتوانیت هەفتانە ڤازلین بەکاربهێنیت بۆ قڵیشانی جەستە دوای تێکەڵکردنی لەگەڵ خوێ یان شەکر، هەروەها بە نەرمی مەساجی پێست بۆ چەند خولەکێک پێش ئەوەی بە ئاو بیشۆیت.

5- چاکبوونەوەی برین:
ڤازلین چینێکی پارێزەر لەسەر پێستت دروست دەکات، ئەم بەربەستە پارێزەرە ئاسانکاری دەکات بۆ چاکبوونەوەی برین و شوێنەواری پێست، هەروەها ڕێگری دەکات لە داگیرکردنی بەکتریا بۆ ئەو برینەی، کە لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایە، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت پێش بەرکەوتنی بەر تیشکی خۆر ڤازلین بەکارنەهێنیت ، یان بەکارهێنانی بۆ چارەسەری سووتانی بچووک و هەوکردن، کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی توندبوونەوەی نیشانەکان و زیادبوونی خورانی پێست.

6- ئەستووربوونی برژانگ:
ڤازلین کاردەکات بۆ ئەوەی بەھۆی تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی برژانگەکانەوە دەرکەوتنێکی ئەستوورتر بە برژانگەکان ببەخشێت، تەنھا پێویستە بیکەیت ڕۆژانە بەر لە خەوتن بەدرێژایی ڕەگی برژانگەکان لێی بدەیت، تێبینی ئەوە دەکەیت برژانگەکانت لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەستوورتر و درێژتر دەردەکەون.

كۆمەڵ: حكومەت بە زووترین كات مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات
پێشت كۆمەڵ: حكومەت بە زووترین كات مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات
بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار