ئاکرەیی: ئێران لە ڕێکارەکانی هەرێم بەرامبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات رازییە



هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی ڕێ بە هیچ کەسێک نادەن مەترسی لەسەر تورکیا و ئێران دروست بکات و ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئێران لە ڕێکارەکانیان بەرامبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕازییە.

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووینەتە ڕێککەوتن بۆ ڕێگرتن لەوەی لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستانەوە ھێرشی چەکداری بکرێتە سەر ئێران، یان بارەگای فەرمیی لەسەر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ھەبێت.

وتیشی: “ھەنگاوی باش نراون بەڵگەشمان ھەیە ماوەی شەش مانگە ھیچ کردەوەیەک دژی ئێران لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان نەکراوە، ئێرانیش خۆی ئەوە دەزانێت”.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران ڕاشیگەیاند،  ئێستا لێکتێگەیشتن ھەیە و ئێرانیش ڕەزامەندە لەسەر ئەو ھەنگاوانەی نراون، ئێمەش ڕێگە نادەین ھیچ کەسێک ببێتە مەترسی بۆسەر دراوسێکانی ھەرێم ھەم بۆ تورکیا و ھەمیش بۆ ئێران.

عەبدوڵا ئاکرەیی دووپاتیشیکردەوە، “ئەوەی لەتوانای ھەرێمی کوردستاندا بێت لەڕووی ئەمنییەوە ئەنجامی دەدات بۆ پاراستنی سنوورەکان، لەبەر ئەوەی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییانی ئێمە لەسەر سنوورەکانە، ھێندەی منیش ئاگادارم لە دوای ١٩ی مانگەوە برادەرانی ئێران ڕازین بە ڕێکارەکانی پاراستنی سنوور لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە”.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە هەرێمی کوردستان بارەگاکانی بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات چۆڵ کرد و لە بنکەکانیشیان لەسەر سنوور کشانەوە و دواتر هەرێم ڕادەستی پاسەوانی سنووری عێراقی کردن.

تەندروستی هەولێر:” پەتای کۆلێرا لە هەولێر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە”
پێشت تەندروستی هەولێر:” پەتای کۆلێرا لە هەولێر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە”
ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
دواتر ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار