ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت



وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، رۆژى یەکشەمە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوەکرد، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى١/١٠/٢٠٢٣ دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان.

پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤.

ئاکرەیی: ئێران لە ڕێکارەکانی هەرێم بەرامبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات رازییە
پێشت ئاکرەیی: ئێران لە ڕێکارەکانی هەرێم بەرامبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات رازییە
سەرلەنوێ بەهای لیرەی تورکی دابەزی
دواتر سەرلەنوێ بەهای لیرەی تورکی دابەزی
ەیوەندیدار