تەندروستی هەولێر:” پەتای کۆلێرا لە هەولێر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە”



دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٢٢١ حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە شاری هەولێر تۆمار کراوە، ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە ڕۆژانە حاڵەتەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەشڵێت، “بە هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، گشت ڕێکارە تەندروستییەکان لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان و توشبوان گیراوەتەبەر.”

ئاماژەی بەوەدا، کاتێک ئامارەکان ڕوو لە زیادبوون بکەن، نەک تەنیا تەندروستی، بەڵکو پێویستە لە هەموو کەرتەکاندا کاری لەسەر بکرێت، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو، کە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر ئەم پەتایە.

دلۆڤان محەممەد ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەم بابەتە ئاگادارکراوەتەوە و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە ئەنجام بدرێت.

“حەلبوسی ئاستەنگ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دروست دەکات”
پێشت “حەلبوسی ئاستەنگ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دروست دەکات”
ئاکرەیی: ئێران لە ڕێکارەکانی هەرێم بەرامبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات رازییە
دواتر ئاکرەیی: ئێران لە ڕێکارەکانی هەرێم بەرامبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات رازییە
ەیوەندیدار