پیاوێک بەهۆی “گووگڵ”ەوە مردووە



خێزانی پیاوێکی ئەمریکی دەیانەوێت سکاڵا لەسەر “گووگڵ” تۆماربکەن، بەهۆی ئەوەی پیاوەکە بەپێی ڕێنماییەکانی نەخشەی گووگڵ ئۆتۆمبێلەکەی لە پردێکی داڕماوەوە لێخوڕیوە، دواتر گیانی لەدەستداوە.

فیلیپ پاکسۆن، نوێنەری فرۆشتن و باوکی دوو کچ، لە ٣٠ ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٢ گیانی لە دەستداوە، ڕۆژی سێشەممە خێزانەکەی سکاڵایان لە دادگای باڵای وەیکی کاونتی تۆمار کردووە.

ڕایانگەیاندووە، ” ئەو پیاوە بەهۆی کەمتەرخەمیی کۆمپانیای “گووگڵ”ەوە گیانی لەدەستداوە، چونکە کۆمپانیاکە لە ڕووخانی پردەکە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام سیستەمی گەشتیاری خۆی نوێ نەکردبووەوە”.

فیلیپ پاکسۆن، لە ئاهەنگی نۆیەمی لەدایکبوونی کچەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە کاتێک نەخشەی گووگڵ ڕێنمایی کردووە کە پردەکە ببڕێت، کە نۆ ساڵ پێش ئەو ڕۆژە ڕووخاوە و چاک نەکراوەتەوە.

ئەلیسیا پاکسۆن، هاوسەری ئەو پیاوە کۆچکردووە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو کچەکەمان پرسیار دەربارەی مردنی باوکیان دەکەن کە بۆچی مردووە، نازانم وەڵامی چیان بدەمەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەم بابەتە تێبگەن.

ئەفسەرانی پۆلیسی ویلایەتی کە تەرمی پاکسۆنیان لەناو ئۆتۆمبێلە نیمچە ژێرئاوکەوتووەکەیدا دۆزیەوە، ڕایانگەیاندووە، هیچ بەربەستێک و هێمایەکی ئاگادارکردنەوە بەدرێژایی ڕێگا لافاوییەکە نەبووە.

پۆلیسی ڕایگەیاندووە، پردەکە لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆیی و ویلایەتەوە پارێزگاری لێنەکراوە و ئەو کۆمپانیایە گەشەپێدانەی کە سەرەتا دروستیکردووە هەڵوەشاوەتەوە.

لە داواکارییەکەدا ناوی چەند کۆمپانیایەکی تایبەت هاتووە کە دەوترێت بەرپرسیارن لە  ڕووخانی پردەکە و زەوییەکانی دەوروبەری، هاوکات چەند کەسێک لە ساڵانی پێش مردنی پاکسۆندا لە داڕمانی پردەکە نەخشەکانی گووگڵیان ئاگادارکردووەتەوە و داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە کە زانیارییەکانی ڕێگاکە نوێ بکاتەوە.

لە یەك رۆژدا ١٧ گەنجی کورد بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی
پێشت لە یەك رۆژدا ١٧ گەنجی کورد بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی
دوای ٢٠ ساڵ سەرۆکی سوریا بەسەردانێک گەیشتە چین
دواتر دوای ٢٠ ساڵ سەرۆکی سوریا بەسەردانێک گەیشتە چین
ەیوەندیدار