دوای ٢٠ ساڵ سەرۆکی سوریا بەسەردانێک گەیشتە چین



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانس فەرمییە هەواڵییەکانی چین ڕایانگەیاند بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بە یاوەری هاوسەرەکەی گەیشتووەتە چین.

تەلەفزیۆنی فەرمی “CCTV” چینی کاتی گەیشتنی بەشار ئەسەدی بۆ شاری هانجۆ بەشیوەی ڕاستەوخۆ گواستەوە کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لەگەڵ هاوتا چینییەکەی “شی جین پینگ” بەشداری لەدەستپێکی یارییەکانی ئاسیا بکەن.

ئەم سەردانەی بەشار ئەسەد بۆ چین بەیەکەم سەردانی لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت، لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی “سانا”ی سووری بلاوی کردووەتەوە هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەی لووتکەی سوریا و چین ئەنجام دەدەن.

ئاژانسە سورییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ” سەردانەکە ژمارەیەک کۆبوونەوە و بۆنەی تایبەت لەخۆ دەگرێت کە بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەدی هاوسەری لە شارەکانی هانجۆ و پەکین ئەنجامی دەدەن.

پیاوێک بەهۆی “گووگڵ”ەوە مردووە
پێشت پیاوێک بەهۆی “گووگڵ”ەوە مردووە
کامیان دەبێتە باشترینی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ؟
دواتر کامیان دەبێتە باشترینی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ؟
ەیوەندیدار