ئەردۆغان جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەکاتەوە



لە نیویۆرك ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل کرد.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و پرسە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان تاوتوێ کران.

ڕوونیشیکردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و ناکۆکییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل کرا.

سەرۆك کۆماری تورکیا لە دیدارەکەدا وێرای جەخت کردنەوە لە هاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل لە بوارەکانی وزە، تەکنۆلۆجیا، نوێبوونەوە، ژیری دەستکرد و ئاسایشی سایبری، باسی لەوەش کرد کە هەوڵە هاوبەشەکانیان بخەنە گەڕ بۆ جیهانێک کە ئاشتی تێدا زاڵ بێت.

سەرۆك کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای ئەنجامدانی دیدارەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی، “لە پەراوێزی ٧٨مین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کۆبوومەوە. هیوادارم پرس و ڕاوێژمان بە یەکتر ببێتە هۆی خێر بۆ وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان”.

 

بەڕێوەبەرایەتییەک دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەک دامەزراندنی ڕاگەیاند
عێراق پلانی کشتوکاڵی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم پەسەند دەکات
دواتر عێراق پلانی کشتوکاڵی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم پەسەند دەکات
ەیوەندیدار