عێراق پلانی کشتوکاڵی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم پەسەند دەکات



وەزارەتی سامانە ئاوییەکان و کشتوکاڵ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر چاندنی ٥.٥ ملیۆن دۆنم زەوی بۆ وەرزی زستانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤.

وەزارەتی سامانە ئاوییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تاوتوێی پلانی کشتوکاڵی زستانەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ کردووە، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا خستنەڕووی دۆخی ئاوی وڵات لە ڕووی عەمبارکردنی لە بەنداوەکانی عێراق لەخۆگرتبوو و پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ماوەی داهاتوو خراوەتەڕوو.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر پەسەندکردنی پلانێکی کشتوکاڵی کە لە ١ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەست پێدەکات، چاندنی ١.٥ ملیۆن دۆنم لەسەر ئاوی سەرزەوی، هەروەها چاندنی ٤ ملیۆن دۆنم بە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە خۆدەگرێت، جگە لە بەردەوامبوون لە دابینکردنی ئاو بۆ پێداویستییەکانی دیکە بۆ بەکارهێنانی مەدەنی، ژینگەیی و ئاودانی باخەکانی میوە بە ڕووبەری ١.١ ملیۆن دۆنم زەوی.

هەروەها پێشنیار کرا کە هاوکاری نێوان هەردوو وەزارەت پێویست بێت بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی وەرزی کشتوکاڵ و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە لە کشتوکاڵدا و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنان.

ئەردۆغان جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەکاتەوە
پێشت ئەردۆغان جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەکاتەوە
“نیویۆرک تایمز”: سعودیە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی
دواتر “نیویۆرک تایمز”: سعودیە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی
ەیوەندیدار