بەڕێوەبەرایەتییەک دامەزراندنی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، هەلی دامەزراندن بۆ ٢٧ کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر و کۆیە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەلی دامەزراندن بۆ ٢٧ کەس بە شێوەی گرێبەست لە دەرچووانی بەشی پەروەردەی تایبەت ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، دامەزراندنەکە ١٢ کەسیان بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر و ١٥ کەسی دیکەیان بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە دەبێت.

هاوکات پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ماوەی سێ رۆژ و تا ٢٣ ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

بۆ دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی هەولێر لێرەوە فۆڕم پڕبکەرەوە

بۆ دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی کۆیە لێرەوە فۆڕم پڕبکەرەوە

پێدەچێت ئینتەرنێت لەجیهاندا ببڕێت
پێشت پێدەچێت ئینتەرنێت لەجیهاندا ببڕێت
ئەردۆغان جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەکاتەوە
دواتر ئەردۆغان جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەکاتەوە
ەیوەندیدار