بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵ و سیتی و سانجێرمانیش بە بردنەوە دەستیان پێکرد



شەوی رابردوو یارییەکانی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناسراو بە چامپیۆنزلیگ دەستیان پێکرد.

پاریس سانجێرمان لە یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردەوە.
بەرشەلۆنەش بە پێنج گۆڵ شکستی بە ئانتوێرپی بەلجیکی هێنا.
مانچستەر سیتی پاڵەوانی خولی پێشوو 3-1 لە سرڤێنا زڤێزدای سڕبی بردەوە.
هاوکات لایپزیگی ئەڵمانیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەسەر یەنگ بۆیزی سویسریدا سەرکەوت.
ئەسی میلان و نیوکاسڵ بە بێ گۆڵ بەرامبەربوون و لازیۆش لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا بە گۆڵێکی گۆڵپارێزی یانەکە لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەرامبەر بوو.

زانایان هەواڵێکی خۆش بە نەخۆشانی شەکرە دەدەن
پێشت زانایان هەواڵێکی خۆش بە نەخۆشانی شەکرە دەدەن
بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند
ەیوەندیدار