بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند



ناوەندی بومەلەرزەزانی نیوزلەندا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە  بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٦.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر باشووری نیوزلەندای هەژاندووە.

ناوەندەکە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر نۆ و ١٤ خولەک لە دووری ١٢٤ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای شاری “کرایستشیرش” لە قوڵایی ١١ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

ئاماژەبەوەکراوە، نزیکەی ١٥ هەزار کەس هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕانەگەیەنراوە.

هەڵکەوتەی جیۆگرافی نیوزلەندا دەکەوێتە پشتێنەی ئاگرینی بومەلەرزە لەسەر دەریای هێمن کە ناوچەیەکی گرنگی ڕوودانی گۆرانە جیۆلۆجییەکانە کە بەهۆیەوە بومەلەرزە و بورکانی زۆر گەورە تێیدا دروست دەبێت.

بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵ و سیتی و سانجێرمانیش بە بردنەوە دەستیان پێکرد
پێشت بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵ و سیتی و سانجێرمانیش بە بردنەوە دەستیان پێکرد
زێلێنسکی: وڵاتانی ئەوروپی پشتگیری لە ڕووسیا دەکەن
دواتر زێلێنسکی: وڵاتانی ئەوروپی پشتگیری لە ڕووسیا دەکەن
ەیوەندیدار