زانایان هەواڵێکی خۆش بە نەخۆشانی شەکرە دەدەن



تیمێک لە زانایانی ئەمریکا تەکنەلۆژیاییەکی نوێیان دروستکرد کە لەوانەیە بومنزیکانە جێگای دەرزی ئەنسۆلین بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەکەم بگرێتەوە.

زاناکان لە پەیمانگای ماساچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا ئامێرێکیان دروستکردووە کە بڕێکی بێ کۆتایی ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت بۆ ئەوەی دەرزی بایۆسێلی ئەنسۆلین بۆ نەخۆشێکی شەکرە بدات.

ئامێرەکە لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە، توانای ئەوەی هەیە کە پێویستی نەخۆشەکانی شەکرە نەهێڵێت بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئاستی شەکری خوێن چاودێری بکەن و دورزی ئەنسۆلین وەربگرن.

زانایان لەهەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی چۆنێتی دابینکردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خانە گواستراوە بەرهەمهێنراوە ئەنسۆلینییەکان بۆ وەڵامدانەوەی نزمی گلوکۆزی خوێن، زاناکان ڕێگەیەکیان دۆزییەوە بۆ جیاکردنەوەی هەڵمی ئاوی لەش بۆ بەشە پێکهێنەرەکانی وەک هایدرۆجین و ئۆکسجین.

دواتر ئۆکسجینەکە دەڕواتە ژووری هەڵگرتنی ئامێرەکە کە خۆراک بە خانەکانی ئەنسۆلین لەخوێندا دەدات و دواتر دەتوانن ڕاستەوخۆ وەڵامی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆزی خوێن بدەنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، تەکنەلۆژیا لەماوەی دوو هەفتەدا نوێیەکە لەسەر کۆمەڵێک مشک تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئەمەس وادەکات پێویستی نەخۆشنای شەکرە بە وەرگرتنی دەرزی ئەنسۆلین نەهێڵێت.

جیهان داوای وەستاندنی شەڕێکی وێرانکەر دەکات
پێشت جیهان داوای وەستاندنی شەڕێکی وێرانکەر دەکات
بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵ و سیتی و سانجێرمانیش بە بردنەوە دەستیان پێکرد
دواتر بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵ و سیتی و سانجێرمانیش بە بردنەوە دەستیان پێکرد
ەیوەندیدار