بازرگانی عێراق: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوام دەبێت



ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی دانەوێڵەی وڵات بەشی ساڵێکی تەواو دەکات جگە لە کۆگایەکی فریاگوزاری خۆراکی دیکە و هاوکات سەبەتەی خۆراک بەردەوام دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەک لە بەشە خۆراکدا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵی دروستکردنی سایلۆیەکی دانەوێڵەی دیکەن لە کەرکوک کە توانای کۆگاکردنی ٦٠ هەزار تۆن دانەوێڵەی دەبێت. وتیشی، بە پێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان عێراق دوورە لە هەر مەترسیەک پەیوەندی بە ئاسایشی خۆراکەوە هەبێت و ئێمە کۆگایەکی پڕمان هەیە کە بەشی ساڵێکی تەواو دەکات.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کێشەیەک لە پێداویستی خۆراکدا نییە بەو پێیەی دڵنیایی تەواومان هەیە و ڕۆڵی ئێمە پاراستنی ئەم سامانەیە بۆ گەشتن بە ئاسایشی خۆراک و درێژەدان بەم دەسکەوتە.

وەزیری بازرگانی عێراق دەشڵێت، “لە هەوڵداین بۆ گۆڕینی کارتی بەشەخۆراک لە کاغەزەوە بۆ کارتی ئەلیکترۆنی ئەمەش بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان پێداچوونەوە و پێشکەوتنی وەزارەتی بازرگانی هاوشێوەی وڵاتانی جیهان تا هاوڵاتیان بتوانن لە ماڵەوە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە هەموو کارەکانیان سەبارەت بە بەشە خۆراک ئەنجام بدەن.”

بایدن، بەفەرمی سودانی بانگهێشت کرد بۆ واشنتۆن
پێشت بایدن، بەفەرمی سودانی بانگهێشت کرد بۆ واشنتۆن
ڕاوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هۆکاری ھێرشەکەی سەر دژە تیرۆر بڵاودەکاتەوە
دواتر ڕاوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هۆکاری ھێرشەکەی سەر دژە تیرۆر بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار