بافڵ تاڵەبانی: ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە



بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی”بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەکەین كە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی لێكەوتەوە.

‏‎بفڵ تاڵەبانی دەشڵێت”ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراقە و لەچوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە کە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە.

‏‎لەبەرامبەر چەندبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییە، ئەركی هەموولایەنە سیاسییەکانی هەرێمە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەكان و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە و كوردستان لە ناحەزان و دوژمنكاران بپارێزین”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا بافڵ تاڵەبانی سەرەخۆشی لەکەسوکاری شەهیدان دەکات و بە “شەهیدی ئارامیی کوردستان” ناویان دەبات.

سەرۆکی یەکێتی داوای دەستبەجێ راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکات و داوا لە حکومەتی عیراقیش دەکات کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و چیتر رێگە بەم پێشلکارییانە نەدرێت.

‏‎بافل تاڵەبانی دەشڵێت، داوا لە هەموو دۆستانمان، وڵاتانی جیهان و سەرجەم ئازادیخوازان دەكەین هەڵوێستی جدییان هەبێت و هاودەنگمانبن بۆ راگرتنی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە، ئێمەی كورد كە لە ساڵانی رابردوودا پێشڕەوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆربووین و قوربانیی گەورەمان داوە، ناكرێت بكرێینە ئامانجی كردەوەی تیرۆرستی، پشت بەخوای گەورە و ئێوە پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین و بە یەكگرتووییمان سەقامگیریی لە هەرێمەكان بەرقەرار دەكەین و رووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان دەبینەوە.

دۆزینەوەیەکی نوێ: زێڕ دەبێتە هۆی لەناوبردنی شێرپەنجە
پێشت دۆزینەوەیەکی نوێ: زێڕ دەبێتە هۆی لەناوبردنی شێرپەنجە
دژەتیرۆر وردەكاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئاشكرادەكات
دواتر دژەتیرۆر وردەكاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار