ڕێگای گەشەپێدان باسی گەرمی G20 و بەهێزی عێراقە



بازرگانان و بڕیاردەرانی عێراق پڕۆژەی “رێگای گەشەپێدان” کە بڕیارە لە ڕێگەی تورکیاوە، کەنداو بە ئەورووپاوە ببەسترێتەوە، وەک دەرفەتێکی بەھێز بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووى و کولتوورییە ھاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا، دەزانن و ڕایدەگەیەنن کە پڕۆژەکە، دەبێتە مایەی پاڵپشتیکردن لە بەرژەوەندییە ھاوبەشی و ئابوورییەکانەوەوە بۆ ناوچە دوورە دەستەکان.

پڕۆژی”ڕێگای گەشەپێدان” پرسی گرنگی بوو لە میانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بۆ عێراق کە لەنێوان ٢٢ و ٢٤ ی مانگی ئابی ئەمساڵدا ئەنجامیدا، ئەمە جگە لەوەی لە کۆبووەوە و گفتوگۆکانی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لووتکەی سەرکردەکانی G20دا کە لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە لە نیودەلھی بەڕێوەچوو، ڕەنگی دایەوە.

لە ڕێگای پڕۆژەکەوە کە دروستکردنی کۆمەڵێک ڕێگاوبان، ھێڵی ئاسنین، بەندەر و شاری نوێ لەخۆدەگرێت، عێراق ئامانجی ئەوەیە ماوەی گەشتەکانی نێوان ئاسیا و ئەورووپا لە ڕێگەی تورکیاوە کورت بکاتەوە و ناوەندێکی گواستنەوە “ترانزێت” لە ڕێگای بەندەری فاوەوە کە یەکەم وێستگەی پڕۆژەکەیە دابمەزرێنت.

بڕیارێكی دیكە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراقەوە دەدرێت
پێشت بڕیارێكی دیكە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراقەوە دەدرێت
وێنە، لە تاران فەرشی گرانبەها پێشکەشی رۆناڵدۆ و مانی کرا
دواتر وێنە، لە تاران فەرشی گرانبەها پێشکەشی رۆناڵدۆ و مانی کرا
ەیوەندیدار