٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچەی کام مانگانەیە؟



ئەمڕۆ (٩/١٧) محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێڕاق بڕیاریدا بە ناردنی ٧٠٠ ملیار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تا ماوەی ٣ مانگ.

غەریب ئەحمەد، پەڕلەمانتاری عێڕاق بۆ (خەڵک) وتی، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێڕاق بڕیاریدا بە ناردنی ٧٠٠ ملیار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تا ماوەی ٣مانگ، وە لەسەر حكومەتی هەرێم فەڕز ئەبێت لەم ٣ مانگەدا پاكتاو و پابەندیيەكانی ڕێككەوتنە سیاسیەكەی نێوان هەرێم و بەغدا جێگیر بكات”.

لە ئەگەری پابەندنەبونی بەغدا لەدوای پابەندی هەرێم، غەریب ئەحمەد ڕایگەیاند، لەدوای پابەندی حکومەتی هەرێم بەسەرجەم ڕێککەوتنەکانەوە پێویستە حکومەتی ناوەند سەرجەم شایستەکانی هەرێم بدات، ئەگەر حکومەتی ناوەند پابەند نەبوو،حكومەتی هەرێم دەتوانێت سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.

لەلایەکی ترەوە د. بریار رەشید تایبەت بە (خەڵک) وتی، “بەغدا سێ وەجبە ۷٠٠ ملیاری دەنێرێت بۆ ۳ مانگ، بەڵام ئەمە قەرزە وەک قەرزەکانی پێشوو، ئەم بابەتە ئەبێت یەکجار بە یاسا لە ڕەگەوە چارەسەر بکرێت ڕێککەوتنی سیاسی ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کۆتایهێنان بەم گرفتە”.

سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ره‌وانه‌ ده‌كرێت بۆ كام مانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌، د. بڕیار ره‌شید ده‌ڵێت، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی دیاریكردنی هیچ مانگێكی نه‌كردوه‌، ته‌نها باسی له‌وه‌كردوه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ی سێ مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌”.

ڕاشیگەیاند، “ئەو دوو تریلیۆن و 100 ملیار دیناره‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ سێ مانگه‌ و پێویستە حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی (7، 8، 9)ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابه‌شبكات، لە ژێر هیچ بیانویەک نابێت ڕێگە بدرێت مووچەی ئەو مانگانە دوابخرێت یان نەدرێت”.

دوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرکردە سیاسی و حکومییەکان ئەنجام دا، چاوەروانییەکانیش بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ سێ مانگ 700 ملیار دینار بنێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، هاوکات ئەو کورتهێنانەش دەبێت لە داهاتی ئەم سێ مانگەی ناوخۆ پربکرێتەوە.

وڵاتێك پێدانی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم كرد بە 20 دۆلار
پێشت وڵاتێك پێدانی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم كرد بە 20 دۆلار
عێراق فۆڕمی دامەزراندن بۆ هێزی پۆلیس و ئاسایش ڕادەگەیەنێت
دواتر عێراق فۆڕمی دامەزراندن بۆ هێزی پۆلیس و ئاسایش ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار