عێراق فۆڕمی دامەزراندن بۆ هێزی پۆلیس و ئاسایش ڕادەگەیەنێت

  • 562 بینین


 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ كەرتی ئەمنی ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، پێویستە ئەو كەسەی فۆڕم پڕدەكاتەوە لە کاتژمێر 8ی بەیانی لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبێت، کە بە شێوەی نامەی مۆبایل لە كات و شوێنی چاوپێكەوتنەكە ئاگاداردەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە كەستی داواكار کارتی نیشتیمانی تایبەت بە خۆی و دایک و باوکی (ئۆرجیناڵ + 4 نوسخەی ڕەنگاوڕەنگ) پێ‌ بێت و بەڵگەنامەیەکیش، کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كرابێت لەگەڵ بڕوانامەكەی، كە ئەمساڵ دەرچووە (ئۆرجیناڵ + 4 کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) و کارتی نیشتەجێبوون (ئەسڵی + 4 نوسخەی ڕەنگاوڕەنگ) لەگەڵ ١٥ وێنەی ڕەنگی مەدەنی

ڕوونیشی كردۆتەوە، خێزانی شەهیدان، تەنها زیندانیانی پلە یەک، منداڵی ئەفسەرە بەردەوامەکان، خانەنشینەکان و کەمینەکان دەتوانن بەڵگە بۆ پشتگیریکردن لەم بابەتە بهێنن.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم كلیك لێرە بكەن

٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچەی کام مانگانەیە؟
پێشت ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچەی کام مانگانەیە؟
لە ناو بوخارەکەی مەدرید دا کێ براوە دەبێت
دواتر لە ناو بوخارەکەی مەدرید دا کێ براوە دەبێت
پەیوەندیدار