لە ناو بوخارەکەی مەدرید دا کێ براوە دەبێت



مێرەنگى دەتوانێت بەو کەم و کورتیانەى کە هەیەتى، بە سەرکردایەتى بێڵینگهام لە ریال سۆسیداد بەرێتەوە؟

بڕیارە ئەمڕۆ یارییەکی گرنگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت، لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕیال سۆسیداد.

یارییەکەی ئەمڕۆ بۆ مێرەنگی سەخت دەبێت، هەرچەندە مەدرید هەندێک لە یاریزانانی بەشداری ناکەن وەک، ڤینیسیۆس جونیۆر،میلیتا و کورتوا و ئاردا گولەر، بەڵام ڕاهێنەرەکەی پشتی تەواوی بە پێکهاتەکەی بەستووە و ئومێدی بەوەیە ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

شایەنی باسە پار ساڵ و لە دوو یاری جیادا لە خولی لالیگا، ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی لە ڕیال سۆسیداد بباتەوە، لەیارییەکیاندا شکستی هێناو لەیاری دووەمدا یەکسان بوون، بەم پێیەش یارییەکی ئاسان نابێت بۆ مێرەنگییەکان و دەبێت شاخی بەرگریکارانی سۆسیداد بڕوخێنن.

عێراق فۆڕمی دامەزراندن بۆ هێزی پۆلیس و ئاسایش ڕادەگەیەنێت
پێشت عێراق فۆڕمی دامەزراندن بۆ هێزی پۆلیس و ئاسایش ڕادەگەیەنێت
مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ پشوودرێژی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
دواتر مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ پشوودرێژی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
ەیوەندیدار