هەڕەشەکانی ئێران، کۆێستانەکانی برادۆست بە کۆچەرییەکان چۆڵ دەکەن



بە هۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە، کۆچەرییەکانی برادۆست کوێستانەکانیان چۆڵ کرد.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەو وادەیەی ئێران بۆ چەکداماڵینی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایناوە، کۆتایی دێت و بە هۆیەوە ناسەقامگیریی لە سنووری برادۆست دروست بووە.

شەوی ڕابردوو قائیمقامیەتی قەزای سیدەکان کۆچەرییەکانی ئاگادارکردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا کوێستانەکان چۆڵ بکەن.

سێشەممەی داهاتوو (19ی ئەیلول) وادەکەی ئێران کۆتایی بێت و بەو هۆیەشەوە چەند ڕۆژێکە سوپای پاسداران هێز بۆ ناوچە سنوورییەکان ڕەوانە دەکات.

ئاسانترین ڕێگا بۆ ناردنی وێنەی کوالێتی بەرز لە ڕێگەی واتسئەپەوە!
پێشت ئاسانترین ڕێگا بۆ ناردنی وێنەی کوالێتی بەرز لە ڕێگەی واتسئەپەوە!
تۆیۆتا ئۆتۆمبیلی کارەبای دەخاتە بازاڕەوە
دواتر تۆیۆتا ئۆتۆمبیلی کارەبای دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار