تۆیۆتا ئۆتۆمبیلی کارەبای دەخاتە بازاڕەوە



ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە خێراییەکی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا گەشە دەسەنێت، بازاڕی ئۆتۆمبیلەکان دەبوژێتەوە پاش ئەوەی کێشەی زوو شەحنکردنەوەی پاترییەکان چارەسەربوو.

دوایین زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە جیهان ئۆتۆمبێلی کارەبای بە شێوەیەکی فراوان بەکاردەهێندرێت، توانای لێخوڕینی مەودای تا هەزار و  ٥٠٠ کیلۆمەتر یان زیاتری دەبێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە شەحنکردنەوە هەبێت.

ئەمەش بەو مانایەیە کە دەتوانرێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە گەشتی پێ ئەنجامبدرێت یاخود لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە بەبێ ئەوەی پێویست بکات پاتری ئۆتۆمبێلەکە شەحن بکرێتەوە.

ئەگەر ئۆتۆمبێلی لەم جۆرە بەرهەم بهێنرێت، پێشبینی دەکرێت بووژانەوەی زیاتر لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕووبدات و تەنانەت لەوانەیە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە سووتەمەنی تەقلیدی کاردەکەن بە تەواوی نەمێنن.

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی لەسەر ئاستی جیهان فرۆشتووە، لەم دواییانەدا کارگەیەکی نوێی بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٦ دەست بە بەرهەمهێنانی مۆدێلە نوێیەکانی دەکات.

ڕاپۆرتی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ” تۆیۆتا ئەم ئۆتۆمبێلانە نەک هەر بەشێوەیەکی جیاواز دیزاین و دروستیان دەکات، بەڵکو بە کۆمەڵێک پاتری نوێ و پێشکەوتوو کاردەکەن”.

یەکێک لە مۆدێلەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی ئۆتۆمبێلێکی لوکسە و نرخی دەگاتە ١٣٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

تۆیۆتا دەڵێت پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە هەوڵەکانیدا بۆ باشترکردنی پاتری ئۆتۆمبیلەکان و پێی وایە ئەم تەکنەلۆژیایە تا ساڵی ٢٠٢٨ لە ئۆتۆمبێلەکانیدا بەردەست دەبێت و بە نرخێکی گونجاو دەیخاتە بازاڕەوە.

پێشبینی دەکرێت یەکەم پاتری تۆیۆتا لە دۆخی ڕەقدا بتوانێت مەودای هەزار کیلۆمەتر ببڕێت و پێویستی بە شەحن کردنەوەی نەبێت و دەتوانرێت لە کەمتر لە ١٠ خولەکدا شەحن بکرێتەوە.

هەڕەشەکانی ئێران، کۆێستانەکانی برادۆست بە کۆچەرییەکان چۆڵ دەکەن
پێشت هەڕەشەکانی ئێران، کۆێستانەکانی برادۆست بە کۆچەرییەکان چۆڵ دەکەن
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا: ئەنجامی سەردانەکە دڵخۆشکەرە
دواتر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا: ئەنجامی سەردانەکە دڵخۆشکەرە
ەیوەندیدار