ئاسانترین ڕێگا بۆ ناردنی وێنەی کوالێتی بەرز لە ڕێگەی واتسئەپەوە!



بەکارهێنەرانی زۆرێک لە بەرنامەکانی نامە ناردن لە نێویاندا “واتسئەپ” ڕووبەڕووی کێشەی دابەزینی کوالیتی وێنەکان دەبنەوە کە لە ڕێگەی بەرنامەکەوە دەنێردرێت.

ئێستا بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و ئەندرۆید دەتوانن بە ڕێگەی ئاسان وێنەی کوالێتی بەرز بنێرن.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن

ئەپی Photos بکەرەوە، ئەو وێنەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بینێریت، پاشان لە گۆشەی خوارەوەی چەپدا پەنجە بە ئایکۆنی  بنێ Share.

بچۆ خوارەوە و Save to Files هەڵبژێرە، پاشان ئەو شوێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت فایلەکەی لێ هەڵبگریت، پاشان ناوێک بۆ فایلەکە هەڵبژێرە و لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستدا کلیک لەسەر Save بکە.

چاتی تایبەتی واتسئەپ بکەرەوە کە دەتەوێت وێنەکە بۆی بنێریت، پاشان لە گۆشەی خوارەوەی چەپدا پەنجە بنێ بە نیشانەی (+)، ئەو وێنەیەی کە وەک فایلێک هەڵتگرتووە هەڵبژێرە و پاشان کلیل لە Open بکە.

ئەگەر ویستت کۆمێنتێک زیاد بکە، پاشان کلیک لە دوگمەی submit بکە لە خوارەوەی لای ڕاست، پاشان وێنەکە وەک document لە چاتەکەدا دەردەکەوێت.

 

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید

لە واتسئەپ چاتێکی دیاریکراو بکەرەوە، پاشان لە چاتەکەدا کلیک لەسەر ئایکۆنی attach multimedia بکە، و لە لیستەکەدا Document هەڵبژێرە.

کلیک لەسەر بژاردەی “Browse other docs” بکە کە دەکەوێتە سەرەوەی شاشەکە، پاشان کلیک لەسەر تابی “images” بکە.

ئەو وێنانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بینێریت، پاشان کلیل لەسەر ئایکۆنی Send بکە.

خالید شوانی نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
پێشت خالید شوانی نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
هەڕەشەکانی ئێران، کۆێستانەکانی برادۆست بە کۆچەرییەکان چۆڵ دەکەن
دواتر هەڕەشەکانی ئێران، کۆێستانەکانی برادۆست بە کۆچەرییەکان چۆڵ دەکەن
ەیوەندیدار