سبەینێ بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق ناتوانێت پارەیەکی تایبەت بە ناوی مووچەوە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە سبەینێوە جوڵەیەک دەبێت بۆ چارەسەری موچەی فەرمانبەران.

یوسف کلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەیەوێت خۆی پارە دابەش بکات و نایەوێت مووچە لە بودجەی گشتی جیابکاتەوە و
پێشنیازی دابەشکردنی مووچەی لەلایەن بەغداوە هیچ پێشێلکارییەکی دەستوری تێدانییە.

دەشڵێت:” کەسانێکی کەم دەزانن داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کوێ دەچێت و تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم کێشەیە و چوار هێندەی عێراقە”.

بڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری: دەبێت ئەمشەو کورد نزا بکات
پێشت وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری: دەبێت ئەمشەو کورد نزا بکات
بارانی بەخوڕ دەبارێت و لافاوی مێژوویی لە وڵاتێکی ئەوروپا دروست دەبێت
دواتر بارانی بەخوڕ دەبارێت و لافاوی مێژوویی لە وڵاتێکی ئەوروپا دروست دەبێت
ەیوەندیدار