بارانی بەخوڕ دەبارێت و لافاوی مێژوویی لە وڵاتێکی ئەوروپا دروست دەبێت



شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی لافاو لە ئینگلتەرا و دەڵێت:” لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەری دروستبوونی لافاوی مێژوویی هەیە” پێشبینیش دەکات لە کۆتایی مانگی داهاتووەوە چەند جارێک لافاو هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ماوەی هەفتەیەکە لە ئینگلتەرا بارانبارین ناوبەناو بەردەوامە و ئەگەر هەیە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیه لە ناوچەکانی ناوەڕاست و بە زۆریش ناوچەکانی خۆرئاوا بارانی بەخوڕ ببارێت و لافاوی مێژوویی دروست ببێت بەتایبەت ڕۆژی دوشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە.

دەشڵێت:” بە پشتبەستن بە گۆڕانکارییەکانی ڕەگەزەکانی کەش و هەوا، دیاردەی ئەلنینۆی بەهێز، تێکچوونی کەش و سروشتی زەوی، نیشانەکانی وەرزی باران بارینی ئەمساڵ، لە چەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگی ١٠ و بە زۆری و بەتایبەت مانگەکانی ( ١١ و ١٢) ئەگەری چەند حاڵەتێکی لافاو هەیە ( کە هەندێکیان ئەگەر هەیە بەهێزبن ) لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەوروبەری و نیمچە دورگەی عەرەب، هەروەها ئەگەرێکی زۆریش هەیە لە مانگەکانی ( وەرزی بەهاری ٢٠٢٤) چەند جارێك لافاو ئەو ناوچانه بگرێتەوە کە پێشتر باسکراون.

راشیگەیاند:”پێویستە هەر لە ئێستاوه ئامادەکاری جدی و باش بکرێت بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێڕەوی چەم و ڕووبارەکان یان دۆڵەکان بوون و ئێستا کراون بە ناوچەی نیشتەجێبوون بۆ ڕێگرتن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.

سبەینێ بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
پێشت سبەینێ بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
سبەینێ بڕیارە گرنگەکە بۆ مووچە دەدرێت
دواتر سبەینێ بڕیارە گرنگەکە بۆ مووچە دەدرێت
ەیوەندیدار