وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری: دەبێت ئەمشەو کورد نزا بکات



وتەبیژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە کە بڕیار لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدات دەڵێت:” دەبێت ئەمشەو هەموو نزا بکەین تا سبەینێ سودانی و وەزیرەکانی رازی ببن پارەمان بۆ بنێرێت”.
.
محەمەد حەکیم، وتەبیژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:” ئەبێ ئەمشەو هەموو نزا بکەین، بەیانی سودانی وەزیرەکانی رازیبن بە پێشنیازەکەی حکومەتی هەرێم و کێشەی مووچە بۆ ئەم چەند مانگەش چارەسەر ببێ، ئەم میللەتە لەم میحنەتەش ئەمجارە رزگاری بێ”.

دەشڵێت:” هەر هەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لە هەر لایەن و کەسێک بێ ئەنرخێنین، بەڵام جێیداخیشە پاش ٣٢ ساڵ کێشەی گەورەی میللەت نەبونی مووچە بێ وچارەسەرەکەشی بەم شێوە بێ !

ئەردۆغان ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت
پێشت ئەردۆغان ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت
سبەینێ بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
دواتر سبەینێ بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
ەیوەندیدار