مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت”جەختمان لەسەر تێکەڵنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد بە کێشە سیاسییەکان”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، “دووپاتمکردەوە، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێن، پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن.”

مەسرور بارزانی وتیشی، ” بیری هەموولایەکمان خستەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووەو چاوەڕێی پابەندییەکانین لەحکومەتی فیدڕاڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان.”

مەسرور بارزانی دەڵشێت: “سوودانیش ئامادەیی خۆی نیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هەموو لایەک هەوڵبدرێت بۆ دابینکردنی پشتیوانیی سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زووتری چارەسەرە بۆ گشت کێشەکان.”

شاندەکەی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامانی شاندەکەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی حموکەتی هەرێم و جێگرەکەی بەیاوەری شاندێک سەردانی بەغدایان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەتایبەتیش مووچەی فەرمانبەران و شایستەکانی حکومەتی هەرێم، کەزیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆران مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

 

 

سەرکۆماری عێراق: “پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”
پێشت سەرکۆماری عێراق: “پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو شەممە دواخرا
دواتر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو شەممە دواخرا
ەیوەندیدار