سەرکۆماری عێراق: “پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”



سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولـلەتیف ڕەشید پێشوازیی کردووە لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری کە پێکھاتبوو لە جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێم، ئاوات جەناب نوری و وەزیری ناوخۆی ھەرێم، ڕێبەر ئەحمەد و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم، ئومێد سەباح و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم، ئامانج ڕەحیم.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم کراوە و لەبارەیەوە سەرکۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە متمانەی بەوە ھەیە کە حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم دەتوانن کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکەن، بە جۆرێک کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە پتەوتر بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆککۆمار پاڵپشتی خۆی بۆ شاندی حکوومەتی ھەرێم وەک تیمێکی ھاوبەش و یەکگرتوو دووپات کردووەتەوە  جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە لایەنە حکوومی و سیاسییەکان ھەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو پەلەکردن لە  خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو کێشە و قەیرانانەی کە لە پارێزگای کەرکووک ڕوودەدەن، چارەسەر بکرێن  ھەمووان لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی کە لە دوایین کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کراو، پابەندن  بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەیوەست بەو گۆڕانکارییە کارگێڕییانەی کە لە کەرکووک ئەنجام دراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا داوای کردووە کە لە میانی ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجەدا، چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدۆزرێتەوە و گوتوویەتی: “پێویستە دەستەبەجێ ، کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە چارەسەر بکرێت”.

دوو تەرم گومانی بوونەوەری ئاسمانیان لێ دەکرێت
پێشت دوو تەرم گومانی بوونەوەری ئاسمانیان لێ دەکرێت
مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار