نوێترین زانیاری دەربارەی فۆرمی شوقەکانی حکومەت



پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکوو ئێستاش نزیکەی ٢٠ هەزار خێزان فۆرمیان پڕ کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پارێزگاى هەولێر ٨ هەزار و ١٤٠ خێزان، پارێزگاى سلێمانی ٦ هەزار و٩٢٢، پارێزگاى دهۆک ٢ هەزار و ١٨٩ خێزان، پارێزگاى هەڵەبجە ٢٠٨ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین ٢٠٨ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان ٨٩٠ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ ٤١١ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران ٤٧٤ خێزان، پارێزگای دیارینەکراویش ١٠٣ خێزان فۆرمیان بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون پڕ کردووەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە گشتی ١٩ هەزار و ٥٤٥ فۆرم پڕکراوەتەوە.
پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکوو ڕۆژی ١ ى ١٢ ى ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتایی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دەکرێت لەم لینکانەوە داواکارییەکانتان پێشکەش بکەن:

‏https://kamdaramet.com/
‏https://residential.emocah.com/

لە هەموو ماڵێکدا هەن هۆکارن بۆ شێرپەنجە
پێشت لە هەموو ماڵێکدا هەن هۆکارن بۆ شێرپەنجە
بە ‌بڕی زیاتر له‌ ١٢٦ ملیۆن دینار تۆڕى کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت
دواتر بە ‌بڕی زیاتر له‌ ١٢٦ ملیۆن دینار تۆڕى کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت
ەیوەندیدار