سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتتی شارەزایانی بواری كەشناسی، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێم ڕوو لە دابەزین دەكەن و كۆتایی بە گەرمای هاوین دێت و لە چەند ناوچەیەكیش باران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و کاریگەری لاوازی لەسەر باکوری ھەرێم سبەی چوار شەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان زۆرینەی کاتەکان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، ھەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ ئەبارێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا بەڕێژەی ٥ تا ١٠ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم پلەکانی گەرما کەمێک بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت ١٥-٣٥ کم لە كاتژمێرێكدا لە ئاڕاستەی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاواوە.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کۆیە بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێشت پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کۆیە بایکۆتیان ڕاگەیاند
یەكێتی مامۆستایان لە سلێمانی بۆ بایكۆت و دەستپێكی ساڵی خوێندن بڕیاریدا
دواتر یەكێتی مامۆستایان لە سلێمانی بۆ بایكۆت و دەستپێكی ساڵی خوێندن بڕیاریدا
پەیوەندیدار