باوکێک هەوڵی فرۆشتنی کچەکەیدا



بەڕێوەبەرێتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغدا ڕایگەیاند پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە کچەکەی بە بڕی پێنج هەزار دۆلار بفرۆشێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕیوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمێکی تایبەتی هەولگری سەربەبەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە بەغدا زانیاری وردو دروستیان پێگەیشتووە کە کەسێک نرخی لەسەر کچەکەی داناوە هەتا لەبەرامبەر پێنج هەزار دۆلاردا بیفرۆشێت.

ئەوەخراوەتەڕوو، دوابەدوای گەیشتنی هەواڵەکە تیمێک بەمەبەستی بنکۆڵکردن و بەدەستگەیشتنی ڕاستتییەکان و دەستنیشانکردنی شوێن و کاتی مامەڵەکردن و نرخ دانان لەسەر کچەکە پێکهێنراوە و توانیویانە تۆمەتبارەکە کە باوکی کچەکەیە دەستگیر بکەن و مامەڵەی فرۆشتنی کچەکە هەڵبوەشێننەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ باوکی کچەکەدا کە تۆمەتبارە بە فرۆشتنی کچەکەی دەستی پێکردووە کە هەوڵیداوە لەبەرامبەر پێنج هەزار دۆلاردا کچەکەی بە کەسانێکی نەناسراو بفرۆشێت.

هاوکات، لێدوانەکانی تۆمەتبارەکە تۆمارکران و ڕەوانەی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ کرا بۆئەوەی بخرێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری و سزای تاوانەکەی وەربگرێت.

پڕۆژەی ئیفراز چوار گرفتی کەمئاویی لە هەولێر چارەسەر دەکات
پێشت پڕۆژەی ئیفراز چوار گرفتی کەمئاویی لە هەولێر چارەسەر دەکات
بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە
دواتر بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە
پەیوەندیدار