بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە



ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا خستوەتە بازاڕەوە، كە نزیكەی ٢٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە.

بانکی ناوەندی عێراق ١٩٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ١٣٦ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە،  بڕی ٢٧ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بووە، ١٦٩ ملیۆن و ١٢٩ هەزار و ١٣٦ دیناری بەشێوەی حەواڵە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقی چەندین بڕیاریان دەركردووە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە، ئەمەش هاووڵایانی هەریمی کوردستانی نیگەران کردووە بەهۆی گرانی كردنی كاڵا و خۆراك و شتومەك لەناو بازاڕەکاندا.

باوکێک هەوڵی فرۆشتنی کچەکەیدا
پێشت باوکێک هەوڵی فرۆشتنی کچەکەیدا
بەهۆی بەرواری جوانەوە منداڵی نەبەکام زیادی کردووە
دواتر بەهۆی بەرواری جوانەوە منداڵی نەبەکام زیادی کردووە
ەیوەندیدار