داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول زیاتر لە نۆ ملیار دۆلارە



کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوە کردووە، “ڕێژەی هەناردەکردنی ڕۆژانە لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا دوو ملیۆن و ٥٠٤ هەزار بەرمیل بووە”.

باسی لەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول بگاتە ١٠٥ ملیۆن و ١١١ هەزار بەرمیل ئەگەر ڕۆژانە هەناردەکردن بەهەمان بڕ بەردەوامی هەبێت ئەوا داهاتی نەوتەکە دەگاتە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی عێراق چوار ملیۆن و ٢٣٠ هەزار بەرمیلە و تێکڕای نرخی هەربەرمیلێک ٨٣ دۆلارە. دەشڵێت تێکڕای هەناردەکردنی نەوت ٣ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا.

وتیشی، “زیادبوونی یەدەگی نیشتمانیی نەوت و گاز بە بڕی شەش ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی غاز کە 32 ملیار پێ سێجا ستانداردە”.

ئەمریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا سوپاسی پێشمەرگە دەکات
پێشت ئەمریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا سوپاسی پێشمەرگە دەکات
ڕوسیا ڤیزە لەسەر لە چوار وڵاتی عەرەبی هەڵدەگرێت
دواتر ڕوسیا ڤیزە لەسەر لە چوار وڵاتی عەرەبی هەڵدەگرێت
ەیوەندیدار