لە بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا



شەوی رابردوو دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش روویداوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە یەکێک لە ڕووداوەکان لە ناحیەی روڤیا ماتۆڕسکیلێک خۆی کردووە بەژێر بارهەڵگرێکدا بەهۆیەوە دوو سەرنیشینی ماتۆرەکە بە سەختی بریندار بوون، پاشان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاکرێ.

ڕووداوەکەی دیکەیان لەسەر رێگای بەردەڕەش کەڵەک لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و بارهەڵگرێك ڕوویداوە، لە ئەنجامدا کەسێك گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندار بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕووداوەکانی هاتوچۆ ڕۆژانە دەبنە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتیان، لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەسەر رێگای زاخۆ دوو کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

مێتا سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
پێشت مێتا سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند
دواتر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار