مامۆستایانی یەکگرتوو بۆ بایکۆت و دەستپیکی خوێندن بڕیاریاندا



ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ، و دەڵێت “بەگیرفانی بەتاڵەوە زیان بەکردنەوەی دەرگای خوێندنگا دەگات و پێمان باشە دوابخرێت”.

ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت: وادەی كردنەوەی دەرگای ناوەەندەكانی خوێندن نزیكە و مامۆستایان و قوتابیان و دایكان و باوكان لە چاوەڕێی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندان، بەڵام بەداخەوە هەروەك چۆن هەرساڵێك و بە هۆكار و بەهانەیەك كێشەو قەیران بۆ ڕەوتی خوێندن دروست دەكرێت، ئەمساڵیش بەهۆی بێباكی و بێپلانی و ناشەفافی داهاتی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم و، هاوكات نەناردنی بەشەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە، ئاسۆی مزگێنی باش بۆ ساڵی نوێی خوێندن نابینرێت.

مامۆستایانی یەكگرتوو دەڵێت: لەم ساتەوەختە هەستیار و گرنگەدا، وەك هەمیشە لە پێشەنگی بەرەی داكۆكیكردن لە مافەكانی مامۆستایانداین و، داخوازی پێدانی هەردوو موچەی مانگەكانی 7 و 8ی موچەخۆرانین لەو میانەدا پێمان وایە كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەو قەیران و تەنگژە زۆرانە و، گیرفانی خاڵی مامۆستایان و موچەخۆران و خانەوادەی قوتابیانەوە بەگشتی، سەرەتایەكی خراپ و پڕ ئازار دەبێت بۆ پرۆسەی فێركردن و، داخوازی دواخستنی دەستپێكی ساڵی نوێ دەكەین تا موچە دابەشدەكرێت.

مامۆستایانی یەكگرتوو دەستخۆشی و پشتگیری ئاراستەی هەوڵەكەی یەكگرتووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەن كە لەسەر ئەو ستەمە گەورەی دژ بە موچەخۆرانی هەرێم كراوە، سكاڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەكات.

پارتی”لەلایەن هێزە شۆڤێنییەکانەوە مافی خەڵکی کوردستان زەوت دەکرێت”
پێشت پارتی”لەلایەن هێزە شۆڤێنییەکانەوە مافی خەڵکی کوردستان زەوت دەکرێت”
مێسی و ڕۆناڵدۆ پاڵپشتی مەغریب دەکەن
دواتر مێسی و ڕۆناڵدۆ پاڵپشتی مەغریب دەکەن
ەیوەندیدار