مێسی و ڕۆناڵدۆ پاڵپشتی مەغریب دەکەن



ڕۆژی یەکشەممە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پەیامی پشتیوانیان بۆ گەلی مەغریب نارد، دوای ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژی هەینی ئەو وڵاتەی گرتەوە و بەپێی ئاماری سەرەتایی زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەستێرە پورتوگالییەکە کەئێستا لە ڕیزەکانی یانەی نەسری سعودیە یاریدەکات، لەسەر پلاتفۆرمی “ئینستاگرام”، وێنەیەکی ئاڵای مەغریبی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی هەمووان دەکەم ئەوانەی لە بوومەلەرزەی مەغریبدا گیانیان لەدەستدا”، دەشڵێت: “خۆشەویستی و نزای نەبڕاوەی خۆم بۆ هەمووان دەنێرم لە مەغریب لەم کاتە زۆر سەختەدا”.

ڕۆناڵدۆ خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین هۆتێلەکانە لە مەراکیش ی وڵاتی مەغریب، بەپیی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، هۆتێلەکەی ڕۆناڵدۆ لەدوای موومەلەرزەکەوە، وەک پەناگەیەک بۆ زیانلێکەوتوان بەکاردەهێنرێت.

لەلایەکی ترەوە ئەستێرەی دیاری ئەرجەنتین و پاڵەوانی جیهان لیۆنێل میسی، لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام نوسیویەتی” سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی مومەلەرزەکە دەکەم”.

مێسی ئەوەشی وتووە” تەواوی پاڵپشتی خۆم بۆ برینداران و لیقەوماوان و زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی مەغریب دەردەبڕم”.

زۆرێک لەیاریزانە پیشەگەرەکان لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاوسۆزی و هاوخەمی قوڵیان بۆ مەغریب دەربڕی،

هەریەک لە محەمەد سەلاح و ریاز مەحرەز و بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپووڵ، هەرلەسەرەتای ڕووداوەکەوە هاوخەمی و پاڵپشتییان بۆ خەڵکی مەغریب دەربڕی.

 

مامۆستایانی یەکگرتوو بۆ بایکۆت و دەستپیکی خوێندن بڕیاریاندا
پێشت مامۆستایانی یەکگرتوو بۆ بایکۆت و دەستپیکی خوێندن بڕیاریاندا
“سێ ناوچەی ھەرێم مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە”
دواتر “سێ ناوچەی ھەرێم مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە”
ەیوەندیدار