ھۆکارەکانی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان



راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بۆ کاروباری وزە هۆکارەکانی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی ڕاگەیاند، نا شەفافی پڕۆسە نەوتییەکانی هەرێم و گومان لە داتای بڕی نەوتی فرۆشراو، هاوکات رادەستنەکردنی نەوت بەشێکن لە هۆکارەکانی نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە.

ھەرێمی کوردستان بەھۆی نەناردنی بەشە بوودجەی لەلایەن حکومەتی عێراقی تووشی گرفتی دارایی بووە، ئەمەش چەند هۆکارێک لەخۆدەگرێت.

بەهجەت ئەحمەد، راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند: “ناشەفافی پڕۆسە نەوتیەکانی ھەرێم کە جیاوازی ھەیە لە نێوان داتای فرۆشتنی نەوتی ھەرێم و بەغدا، داتای بڕی فرۆشراوی نەوتی ھەرێم لای حکومەتی عێراقی زیاترە لەوەی کە ھەرێم ئاشکرای کردووە، لە کاتێکدا شاندی ھەرێم سەرکەوتوو نەبوون بۆ سەلماندنی ڕاستی داتاکان.”

بەهجەت ئەحمەد، راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد ” ڕادەستنەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە یاسای بوودجە ھاتووە، وایکردووە ئێستا حکومەتی عێراقی بە ڕۆحێکی تۆڵەکردنەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، هەروەها  فشارەکانی زیادکردووە تا هەرێم بە بە رەشنووسی یاسای نەوت و غازی ناوەندی ڕازی بێت.”

لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم لە پێنجوێن و شارباژێڕ سووتان
پێشت لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم لە پێنجوێن و شارباژێڕ سووتان
هێڤیدار ئەحمەد داوایەک لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
دواتر هێڤیدار ئەحمەد داوایەک لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
ەیوەندیدار