خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە



بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.

مەوداى بینین لە نێوان ٨ بۆ  ٩ کیلۆمەتر دەبێت، لە کاتى تۆز و خۆڵ کەمدەبێتەوە ٣ بۆ ٦ کیلۆمەتر، هاوکات بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەی گەرما ٢٣ پلە دەبێت.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی :34 پلەى سیلیزى

دهۆک : 36 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى

سۆران : 36 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى

بۆ ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی پێشتر دادەبەزێت و خۆڵباین کەمدەبێتەوە و کەش ئاسایی دەبێتەوە.

 

 

بورجی ئیڤڵ ڕووناکییەکانی دەکوژێنێتەوە
پێشت بورجی ئیڤڵ ڕووناکییەکانی دەکوژێنێتەوە
تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
دواتر تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار