تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند



ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند، بە پێی ئەو زانیارییانەی بە  (خەڵک) گەیشتووە، سەرجەم پزیشکان لە سنووری سلێمانی بایكۆتیان کردووە.

د. ئارام محەمەد پزیشکی پلەبەند بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند: ” سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانی سنووری شاری سلێمانی لە نێویاندا نەخۆشخانەی شار، بە سەرجەم پزیشکانی نیشتەجێ، خولاو و پلەبەند بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.”

لە هەمان کاتدا کاتژمێر ١٢ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لەسەر دواکەوتنی موچە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستن و هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن.

خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
سودانی دەچێتە ئەمریکا
دواتر سودانی دەچێتە ئەمریکا
ەیوەندیدار