بورجی ئیڤڵ ڕووناکییەکانی دەکوژێنێتەوە



ئەنجوومەنی شاری پاریس ڕایگەیاند، ڕووناکییەکانی بورجی بەناوبانگی ئیڤڵ لە کاتژمێر ١١ شەو دەکوژێنرێتەوە، بۆ نیشاندانی هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب.

ئاژانسی هەواڵی “ئاژانس فرانس پرێس” لە زاری ئەنجومەنی شارۆچکەی پاریسەوە بڵاویکردەوە، ڕووناکییەکانی بورجی ئیڤڵ لە کاتژمێر ١١ی شەو دەکوژێتەوە، ئەمەش وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هەزار و ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەزار و ٢٠٤ کەسیش برینداربوون، گوڕی بومەلەرزەکە لەلایەن دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکاوە بە ٦.٨ پلەی ڕێختەر دیاری کراوە و ناوەندی بومەلەرزەکەی نزیکەی ٧٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای مەراکشەوە دوور بووە.

یەزدانپەنا: مان و شکۆ لە بەرەنگاریی و بەرخۆداندایە
پێشت یەزدانپەنا: مان و شکۆ لە بەرەنگاریی و بەرخۆداندایە
خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
دواتر خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار