نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند



دوای ئەوەی هەریەکە لە ڕوسیا و سعودییە بڕیاریاندا هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوامی بە کەمی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بدەن تادێت نرخی نەوتی خاو بەرزتر دەبێتەوە. ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانی نەوت یەک بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٧ دۆلار ٥١ سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژی هەینی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لەم هەفتەیەدا،نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەمەش بەرزترین ئاستی ١٢ مانگی ڕابردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەدێت، هەریەکە لە سعودییە و ڕوسیا بڕیاریاندا بڕێکی کەمتر نەوت بخەنە بازاڕەوە بەشێوەیەک لەگەڵ وڵاتانی ئۆپیک نزیکەی یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا کەمتر دەخەنەڕوو.

هاوکات، لەماوەکانی ڕابردوودا ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ناسراو بە “ئۆپیک پڵەس” ڕایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٤.

 “ڕەنگە لە ٢٠٣٠دا ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەر ببنەوە”
پێشت  “ڕەنگە لە ٢٠٣٠دا ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەر ببنەوە”
بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار