بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند



بەڕێوەبەرایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا – ئافاد بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٣:٢٢ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٩ پلەی رێختەر لە شارۆچکەی دوڵکاردرئۆغڵو سەر بە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردسان تۆمارکراوە.

ئافاد ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٩.٧٩ کیلۆمەتر بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.

لە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ شوباتی ئەمساڵەوە لە تورکیا و سووریا بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە لە دوو شارۆچکەی پارێزگای مەرەش روویاندا و زیانی بە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان و سێ پارێزگای تورکیا گەیاند، زیاتر لە ٣٣ هەزار و ٧٧ پاشلەرزە تۆمارکراون.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە ٥٠ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند
پێشت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند
بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاند
ەیوەندیدار