“ڕەنگە لە ٢٠٣٠دا ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەر ببنەوە”



نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەدات، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی یەکسانی ڕەگەز و بەهێزبوونی خانمان، لە ساڵێکدا پێویست بە ٣٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری زیادە هەیە.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە،  ئەگەر بێت و تاو نەدرێت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، ئەوا تا گەیشتن بە ساڵی ٢٠٣٠، ڕەنگە ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەر ببنەوە.

 

لە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە هەموو قاڵبەکانی هەژاریی هەتا ساڵی ٢٠٣٠، یەکەی خانمانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕەوشی نوێی یەکسانی ڕەگەز و بەهێزکردنی خانمان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەسەر ئاستی جیهان دواکەوتووە و، ئەگەر بێت و تاودان نەبێت لە پێشوەچوونی نوێدا، ئەوا لە سالَى ٢٠٣٠دا ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ لە هەژاری لەڕادەبەدەردا دەژین و ١١٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچىش بێبەش دەبن لە دەرفەتەکانی خوێندن.

تورکیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەکات
پێشت تورکیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەکات
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند
دواتر نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند
ەیوەندیدار