بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار بەرزدەکاتەوە



دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی ڕێككەوتنی “خور عەبدوڵڵا” لەگەڵ كوێت دا، ئابووریناسان پێشبینی دەکەن ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر هەڵکشانی بەهای دۆلار هەبێت.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری نادەستووریبوونی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی ٢٠١٣ ی کەشتیوانی دەریایی لە “خور عەبدوڵڵا” لە نێوان عێراق و کوێت دا، بڕیارەکە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا و بەپێی ماددەی ٦١ دەستووری عێراقی نادەستوورییە، چونکە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەست نەهێنا.

ڕێککەوتنەکە بەندەری “خور عەبدوڵڵا”ی لە نێوان عێراق و کوێت دا دابەشکرد، دەکەوێتە باکووری کەنداوی عەرەبی لە نێوان دوورگەکانی واربە و بوبیان کوێت و نیمچە دورگەی فاوی عێراق، بۆ ناو خاکی عێراق درێژدەبێتەوە، بەندەری ئوم قەسری لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق تێدا هەڵکەوتووە.

نەبیل مەرسوومی ئابووریناسی عێراق بۆ ئاژانسی “بغداد الیوم”ی ڕایگەیاند: ” بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستووریی یاسای پەسندكردنی ڕێككەوتنی “خور عەبدوڵڵا”، ڕەخنەگرتن لە ڕێككەوتنە واژۆکراوەکانی پێش ساڵی ٢٠١٥ ی عێراق دێنێتە ئاراوە.

ئەو ئابووریناسە ژاماەی بەوەشکرد: “ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا نموونەیەکە لەو ڕێککەوتانانە، چونکە  لە ساڵی ٢٠٠٨ دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەست نەهێنا.

نەبیل مەرسوومی ئاماژەی بەوەشكرد: ” پێشبینی دەكرێت بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلارێک بۆ سێ هەزار دینار بەرز بێتەوە، هاوکات بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش بگاتە ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی.”

ناوباراو وتیشی: “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشە سنوورییەكانی نێوان عێراق و كوێت دەهێنێتەوە پێشەوە، لە دوای ساڵانێک باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.”

هاوکات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق، توڕەیی ئەندامانی نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوێتیشی لێكەوتەوە و هەڕەشەی كردنەوەی دۆسیەی قەرەبووكردنەوە لە دژی عێراق دەكەن.

بەپێی بڕیاری ژمارە ٨٣٣ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە لە ساڵی ١٩٩٣ دەرچوو، خور عەبدوڵڵا لە نێوان عێراق و دەوڵەتی كوێتدا دابەش كراوە.

کارمەندانی فەرمانگەیەکی سلێمانی هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن
پێشت کارمەندانی فەرمانگەیەکی سلێمانی هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن
بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
دواتر بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار