کارمەندانی فەرمانگەیەکی سلێمانی هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات پەلە بکات لە دابەشکردنی مووچە، چونکە کارمەندەکانیان هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی کە سەردانی سلێمانی کردووە ڕایگەیاند، داوا دەکەن حکومەتی هەرێم کێشەی مووچە چارەسەر بکات، چونکە کارمەندانی تەندروستی فشاریان لێ دەکەن.

سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕوو کە کارمەندانی تەندروسی سلێمانی بەنیازن دەست بە بایکۆتکردنی دەوام بکەن ئەگەر هاتوو مووچەیان نەدرێتێ.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەت نابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.

وەزیری تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە
پێشت وەزیری تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە
بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار بەرزدەکاتەوە
دواتر بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار بەرزدەکاتەوە
ەیوەندیدار