بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا



بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی ٦٥ ملیۆن بەرمیل بووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو بە ڕێژەی ٣٤٪زیادی کردووە کە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لەو ساڵەدا ٤٨ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار بەرمیل بووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی ساڵی ٢٠٢٣ لە مانگی شوباتدا بووە کە گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ١٦٨ هەزار بەرمیل.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن روسیا و سعودیەوە نرخی نەوت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی ٩١ دۆلار ماماڵەی پێوەکرا.

 

بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار بەرزدەکاتەوە
پێشت بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار بەرزدەکاتەوە
لە ژاپۆن ڕۆبۆت لەبری خوێندکار دەچێتە قوتابخانەکان
دواتر لە ژاپۆن ڕۆبۆت لەبری خوێندکار دەچێتە قوتابخانەکان
ەیوەندیدار