چین جۆرێكی جلوبەرگ قەدەغە دەكات



چین هەنگاو دەنێت بۆ سەپاندنی غەرامە یان زیندانیکردن بەسەر ئەو کەسانەی، کە بە پۆشینی جلوبەرگی نەشیاو سووکایەتی بە هەستی کەسانی دیکە دەکەن و نەشیاوە بە كلتور و دابونەریتی وڵاتەكە.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی هەمیشەیی ئەنجوومەنی یاسادانانی چین لەم دواییانەدا ڕەشنووسی چەند هەموارکردنەوەیەكی بۆ یاساكان خستۆتەڕوو، کە کۆمەڵێک ڕەفتار قەدەغە دەکات، لەوانەش جلوبەرگ یان قسەکردن، کە “زیان بە ڕۆح دەگەیەنێت و هەستی گەلی چین ئازار دەدات”.

یاسادانەران بە تەواوی ڕوونیان نەکردووەتەوە، کە چ جۆرە وێنەیەک یان قسەکردنێک یان جلوبەرگێك دەتوانێت خەڵک بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە زینداندا بهێڵێتەوە یان ببێتە هۆی غەرامەكردن بە بڕی تا ٥ هەزار یوان (نزیکەی ٦٨٠ دۆلار).

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، یاساکەیان خستۆتە نێو ئەولەویەتەکانیانەوە بۆئەوەی ئەمساڵ دەربكرێت.

جلوبەرگی (هانگ فو) بە جلوبەرگی كلتوری و مێژوویی وڵاتی چین دادەنرێت و بە هەزاران ساڵە خەڵكی ئەو وڵاتە پارێزگاری لێ‌ دەكەن.

بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان دەکات بە دوو بەشەوە
پێشت بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان دەکات بە دوو بەشەوە
تەندروستی بە فەرمی هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆلێرا ئاشكرادەكات
دواتر تەندروستی بە فەرمی هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆلێرا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار