بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان دەکات بە دوو بەشەوە



وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا لە ساڵی نوێی خوێندندا گۆڕانكاری‌ له‌ ده‌وامی‌ مامۆستایاندا بکات و به‌گوێره‌ی‌ فه‌رمانێك كه‌ به‌ ئیمزای‌ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ركراوه‌، له‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندندا مامۆستایان پابه‌ند ناكرێن به‌ مانه‌وه‌ له‌ ناو قوتابخانه‌دا دوای‌ ته‌واوبوونی‌ وانه‌كانیان.

هەرچەندە ئەم بڕیارە بۆ بەشێکی مامۆستایان ڕەنگە سوود مەند بن، بەڵام وا دەردەکەوێت مامۆستایانی دەرەوەی شار، تەنز لەو بڕیارە دەدەن و بەشێکیان پێیان وایە لێکدانەوەی لۆژیکی بۆ سەرجەم مامۆستایان نەکراوە.

بەپێی بڕیاری پەروەردە پێویستە مامۆستای هەمیشەیی ( میلاک ) لەهەفتەیەکدا، 24 بەشە وانە بڵێتەوە، واتە ڕۆژانە 5 وانە.

خەڵک بەشێک لە بۆچوونی مامۆستایانی وەرگرت و سەرنجی خستە سەر بۆچوونی بەشێک لە مامۆستایان،

بەشێک لەمامۆستایانی دەروەی شار دەڵێن،”جەنابی وەزیر مامۆستایەکی دەرەوەی شار لە پێنج ڕۆژی دەوامدا ٢٥ بەشە وانەی هەبێت ئا بە ڕاوێژکارەکانی دەوروپشتت بڵێ بزانم مامۆستا کەی دەوامەکەی تەواو دەبێت و کەی دەتوانێت بڕواتەوە”.

هەندێکی تر پێیان وایە ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە و وەزیری پەروەردە، مانای نەبوونی مووچە و دابەش نەکردن و درێژکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و شایستەکانی تری مامۆستایانە.

 

 

دارایی وەگرتنەوەی قەرز و پێشینەكانی هەڵوەشاندەوە
پێشت دارایی وەگرتنەوەی قەرز و پێشینەكانی هەڵوەشاندەوە
چین جۆرێكی جلوبەرگ قەدەغە دەكات
دواتر چین جۆرێكی جلوبەرگ قەدەغە دەكات
ەیوەندیدار